کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەخشی دوو کەناڵی ناوخۆیی مەکتەبی راگەیاندن رادەگیرێن

.

03:52 PM - 04/10/2022

مەکتەبی راگەیاندن پەخشی هەردوو کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان_سلێمانی (GKsulaimani) و گەلی کوردستان_سپۆرت (GKsport) رادەگرێت.

ئەم بڕیارەی مەکتەبی راگەیاندن لە چوارچێوەی پوختکردنەوەو رێکخستنەوەی راگەیاندنی یەکێتیدایەو هەر ئەمڕۆ پەخشی هەردوو کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە رادەگیرێت.
بورهان حاجی عەلی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیاری رێکخستنەوەی کەناڵەکانی سەربە مەکتەبی راگەیاند دراوەو ئەو دوو کەناڵە ناوخۆییەش کەسەربە مەکتەبی راگەیاندنن دادەخرێن."
" بودجەو توانای مرۆیی هەردوو کەناڵە ناوخۆییەکە دەخرێنەوە خزمەت تۆڕی گەلی کوردستانەوەو لەوێدا بەکاردەهێنرێنەوە" بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان وایوت.
هەردوو کەناڵەکە لەسەر ئامێرە دیجیتاڵە ناوخۆییەکان پەخشەکانیان وەردەگیرا.
 چەند رۆژی رابردووش بە بڕیاری مەکتەبی راگەیاندن و هەر لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی راگەیاندنی یەکێتی پەخشی پێنج رادیۆی کران بە مەرکەزی و تەنیا پەخشی دەنگی گەلی کوردستان دەکەن لەسەرتاسەری کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە