کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق هەماهەنگییەكانیان زیاتر دەكەن

.

09:57 PM - 01/10/2022


بە ئامادەبوونی (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو‌ی هەرێمی كوردستان و (د.مهدی رەشید الحمدانی) وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە هوتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی، بە ئامانجی هەماهەنگی زیاتر و كاری پێكەوەیی و داڕشتنی پلانی نوێ لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بە سەرچاوەكانی ئاو و كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆماڵی لەنێوان هەردوو وەزارەتدا كۆبوونەوە.
دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، زانیاریان لەسەر ئامانج و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی كۆمار و بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان و بەڕێوەبەرانی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان، پێشوازی كرد لە ئەندازیار مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق و وەفدی هاوڕێی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق، بەشداری لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە سەرچاوە ئاوییەكان كرد لە زانكۆی كۆمار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە