کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.سۆران جەمال تاهیر : چیک لە رابردوودا پشتگیری سەقامگیری و ئاشتی بووە لە هەرێمی کوردستان

.

09:18 PM - 28/09/2022

د.سۆران جەمال تاهیر : چیک لە رابردوودا پشتگیری سەقامگیری و ئاشتی بووە لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری گەلێ پرۆژەی خزمەتگوزاری بووە
ئیوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/٢٨ لە شاری هەولێر د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ی.ن.ک بەشداربوو لە مەراسیمی رۆژی نیشتمانی وڵاتی چیک.
د.سۆران پیرۆزبایی گەیاندە گەل و حکومەتی وڵاتی چیک لە رێی کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان.
وڵاتی چیک لە رابردوودا پشتگیری سەقامگیری و ئاشتی بووە لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری گەلێ پرۆژەی خزمەتگوزاری بووە بەتایبەت لە نەخۆشخانەی مناڵان لە سلێمانی و هەڵەبجە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە