کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەنەجەف دۆزرایەوە

.

06:50 PM - 14/05/2022

گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەنەجەف دۆزرایەوە
 گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەشاری نەجەف دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی دانیشتووانی باشووری عیراق.
لەپارێزگای نەجەف گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە100 قوربانی تێدا بێت.
ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە لەكاتی دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لەباشووری شاری نەجەف دۆزرایەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی دانیشتووانی باشووری عیراق دژی دەسەڵاتی بەعسی دیكتاتۆر لەساڵی 1991 كەتێیدا نزیكەی 100 هەزار كەس كوژران.
لەوبارەیەوە عەبدول ئیلاهـ نائی بەرێوبەری دامەزراوەی شەهیدان لەعیراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەو گۆڕە بەكۆمەڵەی نەجەف زیاتر لە100 قوربانی تێدابێت و پێدەچێت ژمارەكە زیاتر بێت بەوپێیەی شوێنی تاوانەكە زۆر گەورەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە