کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: دەبێت یەكێتی گۆرانكاری بكات

.

08:33 PM - 02/04/2022

 

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە ڕێورەسمی پەردە لادان لەسەر وێنەی سەرجەم شەهیدانی گوندی ئیلنجاغی گەورە، وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا هۆشداری دایە یەكێتی كە دەست بە گۆڕانكاری بكات.

مەلا بەختیار رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەگەر بەرنامەیەكی شۆڕشگێڕانەی نەبێ بۆ گۆڕانكاری و  نەهێشتنی گەندەڵی، بۆ دادپەروەری و  درێژەپێدانی ئازادی و دیموكراسی، بۆ خزمەتكردنی شەهیدەكان، و ئەگەر ، رەخنە لەخۆی نەگرێ و هەڵەكانی چارەسەر نەكات و بەخۆیدا نەچێتەوە، لەهەڵبژاردنی كوردستان، متمانەی دەنگی كەمتر دەبێت!

مەلا بەختیار وتیشی :ئەوكاتەی هیچمان نەبوو، خەڵك ویژدانی خۆی پێشكەش دەكردین! بەڵام ئێستا دەزانن هەموو شتێكمان هەیە و بەكەمی خزمەتیان دەكەین، بۆیە بەویژدانەوە رەخنەمان لێدەگرێت. ئێستا ویژدان  و بیركردنەوە كراوەیە، بۆیە ئێستا رەخنەیان لەسەرمان هەیە. لەسەر مەسئولەكان هەیە، لەسەر وەزیر و گزیرەكانیشمان هەیە. ئەمەش دەبێ زەنگێك بێت رامان بچەڵێكێنێ.

ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: راگەیاندنەكان دایمەپۆشن، ماستاومەكەن و خەڵك چەواشە مەكەن .تێبگەن170 هەزار دەنگ دادەبەزین، ئەمە بێزاری و ناڕەزایی و رەخنەیە! كەمبونەوەی متمانەیە بەیەكێتی . یەكێتی و پارتی و گۆڕان، كە هەرسێ لایان لەسەر حوكمن، لەدوا هەڵبژاردندا 700هەزار دەنگ دابەزیوین! لەكاتێكدا چوار موالید زیادمان كردوە، ئەمەش پەیامە و پەیامی ویژدانی رایگشتییە، پەیامی ویژدانی نەتەوەكەمانە! تێیدەگەین دەبێ چارەسەری بكەین، تێیناگەین، دڵنیابن خەڵك چارەسەرمان دەكات!!

لەكۆتایی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار، تەئكیدیشكردەەوە: بۆ ئەوەی دۆخەكە لەمە زیاتر تێكنەچێ و رۆنەچێ، ئەم قسانەم وەك پەیامێك وەربگرن، ساڵێكی تر ئەم وەختە 1-4-2023 ئەگەر یەكێتی گۆڕانكاری ریشەیی لەخۆیدا بەدینەهێنێت، ئەوا قسەكانی منتان لەبیربێت 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە