کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاسی كاكەییەكان

.

10:44 PM - 17/01/2022

خوشک و برایانی کاکەیی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( جەژنی  قەوڵتاس)  پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و گشت یارسانەکان دەکەین و هیودارین ئەم جەژنە بە شادی و کامەرانی ببەرنەسەر.

ڕۆڵی ئێوە وەك پێكهاتەی کاکەیی لە خەباتی  ڕەوای گەلەکەمان و گشت کایەکانی کۆمەڵی  کوردەواریدا هەمیشە پێشەنگ بووە، لە  قوربانیدان و لە خزمەتکردنیشدا، ئێمەش وەك یەکێتیی لەم بۆنەیەدا و  هەمیشە پشتیوانی لە داواکاری و مافەکانتان دەکەین لە دەربڕینی سروتە ئایینی و تایبەتیەکانتان کە بەشێکە لە ھەمەڕەنگی کوردەوارییەکەمان.
جارێکی تر هەموو رۆژێکتان هەر خۆشی و  کامەرانی بێت.
                                 
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە