کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنتی هەڕەشەی وازهێنان لەئیدارەی تۆتنهام دەكات

.

01:13 PM - 16/01/2022

كۆنتی هەڕەشەی وازهێنان لەئیدارەی تۆتنهام دەكات
ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەر هەڕەشەی وازهێنان و دەستبەرداری ئەركەكەی دەكات لەئیدارەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێر    لەمبارەیەوە رۆژنامەی میرەر بڵاویكردۆتەوە : كۆنتی بەبەرپرسانی یانەكەی راگەیاندووە ئەگەر لەمیركاتۆی زستانە داواكارییەكانی بۆ جێبەجێ نەكەن  ئەوا واز لەئەركەكەی دەهێنێت و ریزی یانەكەی بەجێدەهێڵێت   راهێنەری ناوبراو لەمانگی 11ی ساڵی رابردووەوە ئەركی راهێنەری تۆتنهامی وەرگرتووە و تائێستا سەرپەرشتی 14 یاری كردووە    8 بردنەوە و سێ یەكسانبوونی هەیە و لە سێ یاریش دووچاری شكست بووە   لەمیركاتۆی زستانە كۆنتی داوای هێنانی چەند یاریزانێك دەكات و پێوانیە بۆ نەهێشتنی كەم و كورییەكانی پێكهاتەكەی پێویستی بەهێنانی یاریزانی نوێ هەیە   لەئەگەری ئیمزانەكردنی بۆندیش ئامادەیە دەستبەرداری ئەركەكەی ببێت و گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆتنهام هەڵبوەشێنێتەوە    بەتایبەت داوای ئاداما تراوری یاریزانی ولڤەرهامپتۆن و دوو بەرگریكاری تر دەكات   جێگەی باسە : لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام خاوەن 33 خاڵەو پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە