کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزباییەكان بۆیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌

.

09:32 AM - 12/01/2022

 

بەڕێز / سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ .

 

بەبۆنەی ٣٠ یەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەکەتان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و ئومێدەوارم ھەمیشە لە سەرکەوتنی زیاتردا بتان بینین  .

کوردستانی نوێ ، وەک یەکەم مینبەری رۆژنامەوانی نوسراو لە دوای راپەڕین  لە ھەرێمی کوردستان ، سەکۆی گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری دروست و باوەڕپێکراو بووە بۆ کۆمەڵانی خەڵک  ، ماڵێکیش بووە بۆ نووسەران و ئەدیبان تا لەسایەی ئەم میدیایەدا  ، راو راوبۆچونیان بخەنەڕوو و  بەشداربن لە بنیادنانی ژێرخانی ئەدەبی و رووناکبیر لە کوردستان دا .

لەم قۆناغی رێکخستنەوەی میدیای یەکێتیشدا چاوەڕوانی گۆڕانکاریی گەورەین لە بەڕێوەبردن و ئاڕاستەکردنی پەیامی میدیاییتاندا ، و چۆن ھەمیشە لە ئاست پێویستیدا بوون ،  بۆ سبەینێش کوردستانێکی نوێ بن بۆ ھەرێم و لەئاست پێویستی خوێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە بن ، و لەم جیھانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو گەشەی خێرای سۆشیال میدیا دا ،  گەشە بەکارەکانتان بدەن و لەکێبڕکێدابن بۆ گەیاندنی زانیاری  و ھەواڵ و شیکاری دروست و پیشەییانە .

کە بۆئێمە مانانیش کوردستانی نوێ ھەمیشە  رۆژنامەیەکی موعتەبەر و سەنگین و سەرچاوەی زانیاری و ھەواڵ بووە .

دووبارە پیرۆزبایی سێ دەیەی کارکردنتان لێدەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشین .

ھەر سەرکەتوو سەرفرازبن 

دکتۆر خەسرەو گوڵ

...................................................................

ھەڤاڵ محەمەد کەریم سەرنووسەر و ھەڤاڵانی ستافی کوردستانی نوێ 

سێ دەیە لە تێکۆشانی کاغەزیتان پیرۆز بێت

پیرۆزبێت لە ئێوە و لە ھەموو ھەڤاڵانی پێشینی ئەم کاروانە دوور و درێژەی رۆژنامەگەری کوردی و میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

زۆر خزمەتتان کردووە و زۆری تریش ماوە خزمەتی تیا بکەن تا رۆژنامەکەی مام ھەمیشە بمێنێ و ھەبێ و گەشە بکات و ببێتە ستوونێکی پتەوی قۆناغی گەشەی چۆنایەتی لە راگەیاندنەکەمان

دووبارە پیرۆزە بە ناوی ھەڤاڵانتان لە مەکتەب و ھەڤاڵی دێرینی خۆشتان :

ستران عەبدوڵلا

لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن

............................................................................

 

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ساڵیادی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی کوردستانی نوێ

 

بەڕێزان سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی بەشە جیا جیاکانی رۆژنامەی کوردستانی نوێی خۆشەویست ..

رێز و سڵاو ..

 

بەبۆنەی یادی ٣٠ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی رۆژانەی کوردسانی نوێ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم ، دەستی ماندووبوونی یەکە بە یەکەتان دەگووشم و رێز و خۆشەویستیم بۆ ماندووبوون و شەو نخونی و بێ وچانی هەموو ئەو نوسەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانە هەیە کە لەسەرەتای کاروانەکەوە تاوەکو ئێستا لە ڕێگەی لاپەرە گەشەکانی ئەم رۆژنامە خۆشەویستەوە خزمەتیان کردووە .

ئەوێ رۆژێ هەرچەند مانگێک دوای ڕاپەڕین کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری دەرکردنی رۆژنامەیەکی رۆژانەی سیاسی ، رۆشنبیری ، کلتوری ، هەمەلایەنەی دا بڕیارێکی بوێرانە بوو ، چونکە هەرێمی کوردستان لەبارودۆخێکی سیاسی و سەربازی و ئابوری سەخت تێدەپەڕی بەڵام لەبەر پێویستی پەیوەندی نێوان کۆمەڵانی خەڵک و ئاگاداربوون لە رووداو  و پێشهاتە سیاسی و ناوخۆیی و کلتورییەکان بێ سڵکردنەوە لە کۆسپ و تەگەرەکانی کە چاوەڕوان دەکرا بێتە پێش رۆژنامەی کوردستانی نوێ ژمارە سفری لە ١٢/١/١٩٩٢وەک یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی کوردی دوای راپەرین کەوتە بەردەستی خوێنەران .

 

شانازییەکی گەورەیە بۆ رۆژنامەی کوردستانی نوێ کە لە ماوەی ٣٠ساڵی رابردوودا ئەگەرچی زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بەڵام مینبەرێکی ئازاد و کراوەی خستنەڕووی بیر و ڕا جیاوازەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵک بووە ، زۆرجار لاپەرەکانی ئەم رۆژنامەیە سەکۆی بڵاوکردنەوەی ووتار و نوسینی پڕ لە رەخنە و تەنز و گلەیی بووە لە خوودی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئامۆژگاری و راسپاردەکانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بوو کە هەمیشە جەختی لەسەر ئازادی بیر و ڕا و دەرفەتی دەربڕینی ڕا و بۆچوونی جیاواز دەکردەوە و داوای دەکرد هیچ جۆرە سانسۆرێک نەخرێتە سەر ئەوانەی خاوەنی قەڵەمێکی بوێر و ئازادن .

کوردستانی نوێ و کاروانەکەی وێستگەیەکی گرنگی پاراستنی کلتور و زمانی کوردی بووە ، سەرچاوەی زیندووکردنەوە و بەرگوێ خستنەوەی هەزاران ووشەی رەسەنی کوردی بووە کە رەنگە لەبیر نەوە دوای نەوەی میللەتەکەمان بچووبانەوە ، هاوکات ئەم ڕۆژنامە خۆشەویستە کانگای برەودان بووە بە رەوتی ئەدەبی کوردی، لاپەڕە و پاشکۆ و دۆسیە تایبەتەکانی ژیان و بەرهەم و نوسینی ئەدیب و ئەدەب دۆستان کە لەگەڵ رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەرچوون شاهێدی ئەو راستیەن .

کوردستانی نوێ بە حەق بۆ کوردستانێکی نوێ و ئایندەیەکی تازەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە ، تەنها رۆژنامەی دەستەیەک یان نوخبەیەک نەبووە ، بەڵکو گرنگی داوە بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری ، بابەتەکانی تایبەت بە ژنان ، گەنجان ، خوێندکاران ، کاسبکاران ، کرێکاران ، .. هتد لە کوردستانی نوێدا بەو پەڕی گرنگی و بایەخ پێدانەوە بڵاوکراونەتەوە ئەمە جگە لە پشتگیری کردن و هاندانی هونەر و هونەرمەندان لەسەرجەم بوارەکاندا ، بۆیە دەتوانین بڵیین کوردستانی نوێ خوێندنگایەکی سیاسی و رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەری گەورەیە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەم رۆژنامە خۆشەویستە و سەرجەم نوسەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەخوازم ، جارێکی تر ٣٠هەمین ساڵیادی کوردستانی نوێ لە هەموومان پیرۆز بێت .

 

سەعدی ئەحمەد پیرە

 

............................................................................

 

بمناسبة الذكرى ال٣٠ على صدور العدد الأول لصحيفة كوردستانی نوی نتقدم بأحر التهاني لرئيس التحرير والصحفيين والكتاب وجميع العاملين في الصحيفة، حيث انها فخراً كبيراً للصحافة الكوردية كونها تعد اول صحيفة يومية كوردية ولها منهجاً مهنياً متوازناً ودوراً فعالاً في الدفاع عن الفكر الوطني والحريات العامة وتلعب دوراً مهماً في توعية شعبنا الكوردي، متمنين لكم دوام النجاح والتطور.

مركز بغداد للاتحاد الوطني الكوردستاني

.............................................................................

 

شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات

هەڤاڵان و هاوکارانم لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ

سێ دەیە تێپەڕبوون بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ و داگیرساندنی مۆمی ٣١ ساڵە لە سەرنووسەرو ستافی نووسین و تەواوی کارمەندانی رۆژنامەکەمان پیرۆز دەکەم و ئومێدی پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

 

دەرکردنی رۆژنامەیەکی رۆژانە لەدوای راپەڕین، کە یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین بووە بایەخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بواری رۆشنبیری و راگەیاندن دەردەخات و دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوەو لەنێو فەلسەفەو دیدگای یەکێتیدا راگەیاندن رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، هەر بۆیە بۆ ئایندەش دەبێت راگەیاندنی یەکێتیی بەهەمان رۆحیەتەوە کاربکات و ببێتەوە پێشەنگی راگەیاندنەکان، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە نوێکردنەوەو بەخۆداچوونەوە هەیە لەسەرجەم بوارە فیکری و مەعریفییەکان و تەنانەت ناوەرۆکی بەرهەمە میدیاییەکانیش، بەهیوام لەم هەنگاوەدا کوردستانی نوێ پێشەنگ بێت و ببێتە خاڵی دەستپێکی بووژانەوەی میدیای یەکێتیی.

جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە بەیەکەتان دەکەم و سڵاوی تایبەتیش دەنێرم بۆ هەموو ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان لەم رۆژنامە سەنگینە کاریان کردووەو جێدەستیان دیار بووە.

 

شاڵاو کۆسرەت رەسول

.....................................................................................

 

پیرۆزبایی 

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی (کوردستانی نوێ)ی خۆشەویست

بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی دەرچوواندنی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ)وە، بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریی پیرۆزیاییەکی گەرمی ئەم یادە پڕ شکۆیەتان لێدەکەم و هیوادارم رۆژنامەکەتان لە گەشەکردن و پێشکەوتنی بەردەوامدا بێت.

کوردستانی نوێ وەک یەکەمین  رۆژنامەی رۆژانە لە دوای راپەڕین لەماوەی  سێ دەیەی تەمەنیدا توانیوویەتی وەرچەرخانێک لە کایەی رۆژنامەگەری کوردیدا بکات، هەروەها بۆتە ماڵێک بۆ رۆژنامەنووس و ئەدیب و نووسەرانی کورد بەبێ جیاوازی، هاوکات و هەمیشەش دەنگی داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووەو تیشکی چرای بیری پێشکەوتووخوازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، لە هەمانکاتدا وەک دامەزراوەیەکی پیشەیی و پەیمانگەیەکی رۆژنامەوانی بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و مینبەرێک بۆ ناسینی نووسەر و رۆنامەنووس لە تەواوی کوردستاندا، بێ پشوودان کاری کردووە.

دووبارە ساڵیادی (کوردستانی نوێ)ی خۆشەویست پیرۆز بێت

 

ئارێز عەبدوڵا

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و

لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری

.................................................................................

 

 

بۆ بەرێز/ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ

بەبۆنەی ٣٠ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پڕبەدڵ پیڕۆزبایی لە بەڕێز سەرنووسەری ڕۆژنامەکە و نووسەران و هەموو کەرمەندان و خوێنەرانی کوردستانی نوێی ئازیز دەکەم.

وەکو هەمیشە کوردستانی نوێ پێشەنگە لە گواستنەوەی ئێس و ئازاری گەڵەکەمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەسەر ڕێبازی پیرۆزی مام و بەپێی ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی بەردەوامی بە خزمەتی دەدات و هیوا خوازین هەر وەکو میدیایەکی هاوسەنگ بمێنێتەوە.

دووبارە پیرۆزە و هەر سەرکەوتوو بن

داود جندی شێخ کالۆ

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شنگال

.............................................................

یادی ڕۆژنامە ئازیزەكەمان پیرۆز بێت

وا ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیز، سێ‌ دەیەی تەمەنی بەڕێكرد، تەمەنێكی پڕ هەوراز و نشێو، پڕ ماندوێتی و شەونخونی، پڕ وشە و پەیڤی سەوز و ئومێدبەخش، پڕ گوزارشتی سووری شۆڕش و پڕ تەعبیر لە ڕای خەڵك و پێشمەرگە و ڕۆشنبیران و یادەوەریی شەهیدان.

كوردستانی نوێ‌، گەورەترین شانازیی ئەوەی پێبڕاوە كە تاقە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی خەڵكی كوردستانە. قورسایی زۆری خرایە سەرشان و سەركەوتوانە گەیاندیە مەنزڵ. لەبیرتان بێت ئەمە ڕۆژنامەی مامی كوردانە بۆیە دەبێت جێگەی ڕای جیاواز لە ڕای خۆتان و حزبەكەیشتانی تێدا بێت وەك وا بووە.

لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و هەموو ڕۆژنامەنووس و كادرەكانی ڕۆژنامەكەتان دەكەم، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژێك لە ڕۆژان كاری لەم ڕۆژنامە بەربڵاوەدا كردووە. سڵاو بۆ شەهیدەكانی ئێوە و تێكڕای ئەوانەی لە ڕێی قەڵەم و وشە و بواری ڕۆژنامەگەریدا گیانی خۆیان بەخشی بەم كاروانە پڕ ڕێبوارە.

چاوتان ماچ دەكەم و سەركەوتوو و سەرفراز بن، چاومان لە سەركەوتنی زیاترتانە.

گەلاوێژ

...........................................................................

 

بەرێزان سەرنوسەر و سکرتارییەتی نوسین و رۆژنامەنوس وكادیرە‌ ئازیزەکانی رۆژنامەى کوردستانی نوێ 

بەبۆنەى ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامەى کوردستانی نوێ-وە؛ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دەکەم و هیواى سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. 

 

خۆشحاڵم کە سەربارى پەرەسەندنەکانی میدیاى ئەلیکترۆنی، ئەم رۆژنامە کاغەزییە ئازیزەى یەکێتی، هاوشانی قۆناغەکانی خەباتی ئەم حزبە تێکۆشەرە گەشەى کردووە و لەبەرەوپێشچووندایە. 

 

بۆ ساڵى نوێى تەمەنی، هیواخوازم قەڵەمە بڕشتەکەى میدیاکاران لە رۆژنامەى کوردستانی نوێ، سەرچاوە دەوڵەمەندەکەی هەواڵ و زانیاریی، بەدواداچوون بۆ بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بکات و  خەم و کێشەی کۆمەڵانی خەڵکى کوردستان زیاتر لەخۆبگرێ.

دووبارە‌ پیرۆز بێت ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامە‌ی كوردستانی نوێ.

 

قوباد تاڵەبانی

سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

........................................

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات

بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

سی و یەکەمین ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین لە ئێوەو تەواوی ستافی ماندوونەناسی رۆژنامەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

کوردستانی نوێ جوانترین و بەهادارترین دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی کورد، کە ئەوێ رۆژێ یەکەم ژمارەی لە هەولێر چاپ و بڵاوکرایەوە، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامەو یەکێکە لە رۆژنامە سەنگینەکانی نێو دنیای رۆژنامەگەری کوردی.

ئەم یادە پیرۆزەتان بە دەرفەت دەزانم وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی دووبارەم، جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەمساڵ بکەنە ساڵی نوێکردنەوەی رۆژنامەکەمان و بایەخی زیاتر بە کێشەکانی خەڵک بدەن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیا یەکبگرنەوەو وەک بەشێکیش لە راگەیاندنی یەکێتیی بەردەوام بن لەکارکردنتان بەوپەڕی پیشەییانە و ئامانجی سەرەکیتان خزمەتکردن بێت بە راستگۆیی.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

.......................................................

بۆ/ بەڕێزان لەمەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی
بەڕێزان خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی کوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆزبایی

دوای سڵاو و ڕێز..
بەپێویستی دەزانین بەناوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی گەرمەترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێ بکەین لەساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیز.
31 ساڵە کوردستانی نوێ خوێندنگەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی کادری میدیایی کارا وکارامە و ناوەندێک بووە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی حزبی و لەهەمان کاتیشدا مینبەرێکی ڕاستگۆیانەی بوێریش بووە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرانی بەدواین گۆڕانکاریەکان لەڕێی هەواڵ و ڕاپۆرت و ریپۆرتاژ و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ...هت،كەئەکادیمییانە کار و خزمەتی خەڵکی کوردستانی کردوە..
زیاتر لەسێ دەیە خزمەتتان بەڕۆشنبیری کوردی و ڕەوتی ڕوناکبیریی لەکوردستان کردوە و بەربڵاوترین مەوداکانی ئازادی لەکوردستانی نوێوە سەرچاوەی گرتووه.
لەساڵیادی دەرچونی کوردستانی نوێ-دا بەهیواین ساڵی نوێ ساڵی پێشکەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی زیاتر بێت بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ..
بەهیوای بەردەوامی بۆ کوردستانی نوێ لەهەموو بوارەکاندا.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا..

حەسیبە عەبدوڵڵا
ل.بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک
کەرکوک ١٢/١/٢٠٢٢

...............................................

بروسکەی پیرۆزبايی مەکتەبی ڕێکخستن

بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

بەڕێزان سەرنوسەر و کادرو کارمەندانی کوردستانی نوێ

بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ وە بەناوی لێپرسراوو تەواوی کادرو کارمەندانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبای یادی 30هەمین ساڵەی دەرچونی کوردستانی نويی ئازیزتان ئاراستەدەکەین،هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆدەخوازین .
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ،وەک یەکەمین رۆژنامەی نوسراوی دوای ڕاپەڕین یەکێکە لەسەروەریەکانی یەکێیتی نیشتمانیی کوردستان و پردی گەیاندنی ھەوال و زانیاری ڕاست و دروست و باوەڕ پێکراو بووە بۆ کۆمەلانی خەلکی کوردستان،
مالێکیش بووە بۆ نوسەران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنوسان تالەڕێگای ئەم میدییا کاغەزییەوە ڕاو بۆچونی خۆیان ئازادانە بخەنەڕوو .
هیوادرین ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ھەمیشە لەگەشەکردن و بەرەو پێشچوندابێت.
بۆ ئێمەش وەک مەکتەبی ڕێکخستن ھەمیشە خۆمان بە پشتیوانی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە دەزانین.

دوبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین ھیوای سەرکەوتن وبەرەوپێشچونتان بۆدەخوازین

مەکتەبی ڕێکخستن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

................................................

بروسکەی پیرۆزبای مەلبەندی ( 20 )ی قرەچوغ
بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەڕێزان خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەر و رۆژنامەنوسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ گەرمترین پیرۆزبای خۆمانتان ئاراستەدەکەین ھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن بۆ خزمەتی گەلی کوردستان .
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی نوسراو دوای ڕاپەڕین پردی گەیاندنی ھەوال و زانیاری ڕاست و دروست و باوەڕ پێکراو بووە بۆ کۆمەلانی خەلکی کوردستان
مالێکیش بووە بۆ نوسەران و ڕۆژنامەنوسان تالەڕێگای ئەم میدییایە ڕاو بۆچونی خۆیان ئازادانە بخەنەڕوو .
هیوادرین ڕۆژنامەی کوردستانی نۆێ ھەمیشە لەگەشەکردن و پێشکەوتن دا بێت ، هەروەها یەکەمی بێ ڕکابەر بێت لەگواستنەوەی گەرمترین هەوال و زانیاری ،
بۆ ئێمەش ھەمیشە کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی موعتەبەر و سەنگین و سەرچاوەی ھەوال و زانیاری بووە.

دوبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین .

ڕاگەیاندی مەلبەندی 20ی قرەچوغ

..................................................

بەڕێزان: سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی (کوردستانی نوێ)ی ئازیز

بەبۆنەی یادی 30هەمین ساڵەی دەرچوواندنی ژمارە یەکی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ)وە، بە گەرمی پیرۆزیایی ئەم یادە شکۆدارەتان لێدەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لە دوای راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991، دەرچوواندنی یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە بەناوی کوردستانی نوێ، یەکێک بوو لە کارە جوانەکان و پێشەنگییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەماوەی سێ دەیەی تەمەنیدا لە پاڵ ئەرکە حیزبیەکەیدا، توانیوویەتی ماڵێکی ئارام بێت بۆ رای ئازادو لەسایەیدا رۆژنامەنووس و ئەدیب و نووسەرانی کورد بەبێ جیاوازی، تواناکانیان وەدەرخەن، هاوکات سەکۆیەکی هەقبێژ بووە بۆ گەیاندنی رای شەقام و خستنەڕووی داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک، لە هەمانکاتیشدا وەک خوێندنگەیەکی پیشەیی بووە بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووس و راگەیاندکار لە تەواوی کوردستاندا.
جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزە لە هەمووان پیرۆز بێت

رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن

 

.............................................

 

بەڕێزان / سەرنوسەر و نوسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ ی ئازیز
۳۰ ساڵ بەر لەئێستا، ئێمە شاهێدی قۆناغێکی گرنگ و تازەی وەشانی رۆژنامەگەری کوردی بووین، ئەویش دەرچوونی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ بوو.
(کوردستانی نوێ) سەکۆی پێگەیاندنی چەندین کادیری رۆژنامەوانی بەتواناو، بۆ ئێمەو مانانیش مینبەرێکی گرنگی جۆشدانی خەباتی کوردایەتی و مەدەنی بووە، ئەمڕۆش بەفەخرەوە پیرۆزبایی یادی ۳۱ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەئێوەی بەڕێزو تەواوی نوسەران، ڕۆژنامەنووسان، کارمەندان، کارگێران و خوێنەرانی ئازیزی کوردستانێ نوێ دەکەین.
کوردستانی نوێ، جگە لەوەی وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی، شانازییەکی گەورەیە بۆ رۆژنامەگەری کوردی و یەکێتی، کە خاوەنی رۆژنامەیەکی خوازراو سەنگین و هاوسەنگ بووە.
دەخوازین کوردستانی نوێ، وەک هەمیشە پێشەنگ بێ لە پەخش و بڵاوکردنەوەی بیری تازەو بەرنامەڕێژی بکەن بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی گۆڕاوی ناوچەکە و ئەرکە نوێ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان.
بەدەرەفەتیشی دەزانم، لەم یادەدا سوپاس و پێزانینی خۆمتان پێ ڕابگەینم، لە گرنگیدانتان بەپێشمەرگەی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بیری پێشمەرگانە و خەمەکانیان، سەرباری ئەوەش تۆمارێکی باشی بیرەوەرییەکانی شاخ و بەئەرشیفکردنی شەهیدان و تێکۆشەران بوون.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە پێناو بەرەو پێشبردنی زیاتری کاروانی رۆژنامەگەری کوردی و پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتووەکانی گەلەکەمان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
۱۱ی ۱ی ۲۰۲۲

 

.......................................

دکتۆر جوان احسان فوزی لەیادی 31 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ : گرنگی و بایەخی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لای سەرۆك ( مام جەلال ) ئەوەندە زۆربوو بەردەوام جەختی لەسەرئەوە دەکردەوە ڕوداو وپێشهاتە سیاسییەکان و زانیاری لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەربگرین .

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی( كوردستانی نوێ )

سڵاوێكی گەرم..

بەبۆنەی یادی (31) هەمین ساڵەی دەرچونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ، لەناخی دڵمەوە جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ڕۆژنامەنووس وکادیرو کارمەندە دڵسۆزەکانی ئەم ڕۆژنامە ڕۆژانەییە پرشنگدارە دەکەم ، ئەم ڕۆژنامە پڕ بەهاو سەنگینە بەردەوام سەرچاوەیەکی دروستی هەواڵ و زانیاری بووە ، لەخزمەتکردنی خوێنەران و نوسەرانی کورد دا هەرگیز درێخی نەکردووە و هەمیشە لەهەوڵی پێشخستنی زیاتری بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بووە لەکوردستان دا . گرنگی و بایەخی ئەم ڕۆژنامەیە ئەوەندە زۆربو هەمیشە سەرۆك (مام جەلال) لەهەموو بۆنەو کۆبونەوەیەکدا پرسیاری ئەوەی لێدەکردین ئەمڕۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێت خوێندۆتەوە ، کوردستانی نوێ ئەمڕۆ ژمارە چەندبوو ، بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە وەك کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوداو و پێشهاتەسیاسییەکان و زانیاری لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەربگرین و خوێنەری سەرجەم ڕۆژنامەکانی تربین و برەو بەبواری زانیاری و ڕۆشنبیری بدەین ، سەرۆك ( مام جەلال ) بەردەوام مەبەستی بەرەو پێشچوون و سەرکەوتنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بوو . لەم یادە پڕشکۆیەدا هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم و ئومێدەوارم لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە کوردانەیەتان بەردەوام بن و خەرمانتان پڕبەرەکەت و دەست وخامەتان ڕەنگینتربێت .

دکتۆر جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

........................................

پیرۆزبایی
بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرنوسەرو تەواوی رۆژنامەنوسان و کادران و خوێنەرانی رۆژنامەکە دەکەین.
دەرجوونی کوردستانی نوێ لەو قۆناغە سەختە وەک یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی کوردی دەستپێشخەری و رچەشکێنیەکی ناوازە بوو لەمێژووی یەکێتی و رۆژنامەگەری کوردی دا بەشانازیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ رۆژنامەیەکی ھاوسەنگ و سەنگین بووەو بەپاراستنی ئتیکی رۆژنامەوانیەوە ئەرکەکانی راپەراندووە.
جارێکی تر پیرۆزە و بەھیوای گەشەپێدان و خزمەتی زیاتر بە رۆژنامەگەری کوردی.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١١/١/٢٠٢٢

.....................................بەڕێز/ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێکی گەرم...

بەبۆنەی (31)هەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی خۆشەویستەوە، بەناوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، کوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەک خوێندنگەیەکی ڕەسەنی کوردایەتی ، لەشکرێک ڕۆژنامەنوسی هەڵکەوتووی پێشکەش بە کوردستانەکەمان کردووە، هەمیشەش ماڵێکی ئاوەدانی هەموو قەڵەم و داهێنانە جوان و جیاوازەکان بووە، بەحەق کوردستانی نوێ بۆ کوردستانێکی نوێ یە، هیوادارین ئەم ساڵیادە پیرۆزە ،ببێت بەخاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردیدا،جارێکیدیکە پیرۆزبایی خۆمانتان پیشکەشدەکەین ، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین.

لەگەڵ رێزدا...

مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە