.
09:40 PM - 31/12/2021
کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان
بەبۆنەی هاتنی ساڵی تازەوە پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەی ھاونیشتیمانیان بەگشتی و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم تێکۆشەر و شۆڕشگێڕانی گەلەکەمان و ھاوسەنگەر و ھاوڕێبازانم بەتایبەتی دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ ھەموولایک و دەستپێکێک بێت بۆ سەر لەنوێ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە چەق بەستووەکانی ھەرێمەکەمان.
لەم بۆنەیەدا بەپێویستی دەزانم دەستی ماندووی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانی ھەرێمەکەمان بگوشم و سوپاس و پێزانینیان ئاراستە بکەم کە سەرەڕای نەبوونی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە ئەرکەکانیان شەرەفمەندانە بەردەوام بوون و ساڵێکی پڕ لە شەونخونی و ماندووبوونیان تێپەڕاند.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و ھەمیشە لەخۆشیدا بن.
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی
٢٠٢١/١٢/٣١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە