کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەموو پارێزگاكانی تر زیاتربووە

.

05:00 PM - 31/12/2021

عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامارەكانی ساڵی 2021ی ئاشكراكرد و رایگەیاند: داهاتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لە ئاستی پارێزگاكانی تر لە پلەی یەكەمدایە، ئەمەش دەستكەوتێكی باشە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری ئەم شارە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە 12 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتونەتە پارێزگای سلێمانی، ئەگەر هەر گەشتیارێك 200 دۆلاری خەرج بكرێت ئەوا 300 ملیۆن دۆلار هاتوەتە پارێزگاكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندوە: لە ساڵی 2021دا یەك ملیۆن و 975 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر هەروەها 754 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆكیان كردوە.

y9ByUrSiiE8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە