.
10:31 AM - 09/05/2024
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی نازەنین محمود شەوقی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین محمود شەوقی)خوشکی خاتوو شەمام-م بیست.
کۆچکردوو نازەنین محمود لەخانەوادەیەکی دیاری سلێمانی بوو لەئەرکی لەحکومیدا سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بوو کەسێکی نمونەیی و دڵسۆزبوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە