کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی حەمدان شامار

.

08:49 PM - 30/12/2021

بە‌ڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو حەمدان شامار بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حەمدان شامار) کەسایەتی نیشتمانپەروەر و دیارى خانەقین، دڵگران و نیگەران بووم، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەى ئێوەى خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەى دەکەم و هاوبەشى خەمتانم. بەداخەوە بەکۆچکردنی (حەمدان شامار)، گەلەکەمان جوامێرێکی تری رێگاى رزگارى کوردستان و تێکۆشەرێکی بەئەمەکی لەدەستدا کەهەموو تەمەنی گەنجێتی خۆى لەخەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی بەسەربرد و رۆڵێکی گرنگیشی بینی لەپرۆسەى ئازادکردنی خانەقین و دەڤەرى گەرمەسێر. خواى گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت. انا لله وانا الیە راجعون قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە