کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی سلێمانی پشووی ساڵی نوێی درێژكردەوە

.

08:06 PM - 30/12/2021

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پشووی ساڵی نوێی درێژكردەوە و رایگەیاند دەوامی خوێندن لەزانكۆكە تا هەشتی یەك ڕادەگیرێت، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی پشووەكە دەگەڕێتەوە بۆ كاركردنی بەردەوام بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی و دابینكردنی پێداویستی خوێندكاران لەبەشە ناوخۆییەكاندا، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەشكردووە نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان لەلایەن تیمێكی ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە