.
12:56 PM - 09/05/2024
دوایین جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا ترسی بڵاوبونەوەی شەپۆلێكی نوێی نەخۆشییەكە دروستدەكات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی سەختی كۆنتڕۆڵكردنی لەگەڵ زیادبوونی بەرگری لە بەرامبەر ڤاكسینەكانی ئێستا.
جۆرە نوێیەكە ناوی فلێرتی لێنراوە و نزیكەی 25%ی حاڵەتەكانی تووشبوون بەم جۆرە نوێیە نەخۆشییەكە لە ئەمریكا تۆماركراون، جگە لەم جۆرەش جۆرێكی تری ڤایرۆسەكە كە بە كەی پی وەن پۆینت وەن ناسراوە لەئەمریكا تۆماركراوە و ترسی ئەوەی دروست كردووە كە بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبێتەوە.
سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسەكانی ئەم نەخۆشییە بەردەوام لەگۆڕانكاریدان، هەندێكجاریش ئەم گۆڕانكارییانە دەبنە هۆی دروستبوونی جۆرێكی نوێی ڤایرۆس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە