کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراندن و گواستنەوەی فەرمانبەران رادەگیرێت

.

04:29 PM - 29/12/2021

 دامەزراندن و گواستنەوەی فەرمانبەران رادەگیرێت
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بەهۆی پەسەند نەكردنی بودجەوە، لەسەرەتای ساڵی نوێوە، بەشێكی زۆری خەرجییەكان و دامەزراندن و گواستنەوەی فەرمانبەران ڕادەگیرێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق كە ڕۆژی 27ی كانوونی یەكەمی 2021 دەرچووە، وەزارەت و دەستە نەبەستراوەكان بە وەزارەت و پارێزگاكان دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ خەرجكردنی پارە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی نوێوە بەرێژەی یەك لەسەر 12 تا پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022.
نوسراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كە وەزارەتی دارایی بریاریداوە لەسەرەتای ساڵی نوێوە، دامەزراندن، گواستنەوە، تەنسیبكردن، سەرمووچەو پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران رابگیرێت، هەروەها، مووچە خەرج دەكرێت، بەلام بەشی زۆری خەرجی و گواستنەوەی پارە ڕادەگیرێت تا ئەو كاتەی بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەند دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە