کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆبینسۆن سەركردایەتی بردنەوەی نیۆیۆرك نیكسی كرد

.

01:13 PM - 29/12/2021

هەروەها لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا و لە یارییەكانی جەولەی 35و لە یارییەكی هاوبەشی نێوان هەردوو گروپی خۆرهەڵات و خۆرئاوا   تیپی مینیسۆتا تەمبەروڵڤز لە هۆڵی تارگێت سێنتەری تایبەت بە خۆی میوانداری تیپی نیۆیۆرك نیكسی كرد   لە یارییەكەدا میچیل رۆبینسۆن بە تۆماركردنی 14خاڵ وپێدانی  18ئەسیست بە هاورێكانی سەركردایەتی بردنەوەی نیویۆرك نیكسی بە ئەنجامی 96خاڵ بەرامبەر بە 88خاڵ كرد   لەبەرامبەردا هەریەك لە مالك بیسلی 20خاڵ و جادن ماكدانیلز 18خاڵیان بۆ مینیسۆتا تۆماركرد بەڵام تیپەكەیان دووچاری سێیەم دۆراندن لە دوایین چواریاری رابردوویاندا هاتن    بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە تیپی مینسۆتا لە تواناكانی هەریەك لە كارل ئەنتۆنی تاونز و ئەنتۆنی ئیدوارد و دانیلۆ راسلەوە بێبەشبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە