کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کۆردستان بەشداری پرسەی تێۆشەری دێرین عەبدوڵاخورشیدیان کرد

.

05:58 PM - 04/12/2021

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کۆردستان بەشداری پرسەی تێۆشەری دێرین عەبدوڵاخورشیدیان کرد

بەمەبەستی بەشداریکردن لەپرسەی هەڤاڵ عەبدوڵاخورشید وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەپێک هاتبوو لەژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی وهەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەب لەمەکتەبی ڕێکخستن لەشارۆچکەی قەسرێ بەشداریان کرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو دواتر سەردانی مەزاری هەڤاڵ عەبدوڵاخورشیدیان کرد وچەپکە گوڵیان لەسەر مەزاری دانا لەوتەیەکداهەڤاڵانی سەرکردایەتی بەناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە خەبات وتێکۆشانی چەندین ساڵەی هەڤاڵ عبدوڵاخورشید لەسەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەکەمان تا دواساتەکانی ژیانی بەرزنرخاند تەئکیدیان لەواکرد لەدەستدانی کاک عەبدوڵاخورشید خەسارەتێکی گەورەیە بۆ یەکێتی وخانەوادەکەیان بۆ باڵەکایەتی خوالێخۆشبوو عەبدوڵا خوڕشیدمحمود
لە دایکبوی(1962) لە گوندی وەڵزێ چاوی بە دونیا هەڵێناوە.
١٩٧٦ پەیوەندی بە ڕێخستنەکانی یەکێتی کردووە ،
١٩٧٧وەک ئەندامێکی کارا و بەتوانا لە ڕێکخراوی هێرش لە شارۆچکەس قەسرێ زیاتر توانای دەرکەوت ، یەکێک بوو لە ئەندامە هەرە بەتواناکان ڕاستەو خۆ کاری لەناو ڕێکخاوەکەدا دەکرد ،
١٩٧٨ ئەم ڕێکخراوە خرایە سەر کۆمیتەی ڕاپەڕین کە شەهیدی سەرکردە کاک حسن کوێستانی لێپرسراوی بوو کاک عبدوڵا کەسایەتیەکی دیاروناسراوی باڵەکایەتی وبادینان بوەو یەکێک بوە لەکادرە دیاروچالاکەکانی ڕێکخستن لەسنوری باڵەکایەتی وبادینان پلەبەپلە ئۆرگانەکانی ڕێکخستنی بڕیوە خوالێخۆشبوو چەندین ساڵ ئەندامی مەکتەب بوە لەمەکتەبی چاودێری ولەهەڵبژاردنەکانی کۆنفرانسەکانی مەکتەبەکاندا لەدوای کۆنگرەی چوار هەڵبژێردرایەوە بەئەندامی مەکتەب لەمەکتەبی ڕێکخستن
مەخابن دوای ململانێەکی زۆر لەگەڵ ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا دواجار گیانی سپارد وماڵئاوای یەکجاری لێکردین

ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستن

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە