کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی كۆڕێكی بۆ ئەحمەد محەمەدی شاعیر رێكخست

.

03:56 PM - 02/12/2021

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز دیار وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكان و ژمارەیەك لە عاشقانی شیعر، لە هۆڵی بەهرۆز رەحیم لە بینای بەڕێوەبەرایەتی، كۆڕێكی شیعرخوێندنەوەی بۆ شاعیری ناسراو ئەحمەد محەمەد رێكخست.
لە كۆرەكەدا ژمارەیەك لە دۆستانی شیعر ئامادەبووان و شاعیر جگە لە پێشكەشكردنی تازەترین دیوانە شیعری خۆی بە ناوی ناسنامەی باران، ژمارەیەك لە شیعرەكانیشی پێشكەشی ئامادەبوان كرد.
ئەحمەد محەمەد یەكێكە لە شاعیرە دیارەكانی كوردستان و زۆرینەی شیعرەكانی لە لایەن هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی كوردستانەوە كراون بە گۆرانی.

iQp26vSf_vI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە