کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو سایدی كەلار- كفری بازرگانی و گەشتیاریی ناوچەكە دەبووژێنێتەوە

.

04:46 PM - 27/11/2021

دوو سایدی كەلار- كفری بازرگانی و گەشتیاریی ناوچەكە دەبووژێنێتەوە
دوو سایدی كەلار- كفری، یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاری تێدا دەكرێت و بڕیاریش وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە ‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە.
شكار عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە رایگەیاندووە، درێژی دووسایدی كەلار- كفری ٢٥ كیلۆمەترە و‌ بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێتن قۆناغی یەكەمی ڕێگاكە لەسەدا 100ی  كارەكانی تەواو بووە، قۆناغی دووەمیشی تا ئێستا لەسەدا 93ی جێبەجێ كراوە، بەتەواكردنیشی ئیدارەی گەرمیان بە ناوچەكانی تری عیراق، دەبەستێتەوە، بۆیە لە ئایندەدا كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی لە ناوچەكە‌دا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی ماوەتەوە لەم قۆناغەدا كاری كۆنكرێتكردن و دانانی هێماكانی هاتووچۆ و چەند كارێكی ترە، كە ئومێد دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە‌ پارەیەی بۆی تەرخان كردووە خەرجی بكات، تا بە زوویی بە ڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا بكرێتەوە.
باسی لەوەشكردووە، پڕۆژەكە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ٤٣ ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، تا ئێستاش ٣٨ ملیاری بۆ خەرج كراوە، ڕۆژانە لەم پڕۆژە‌یەدا ١٠٠ ئامێر كاردەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە