کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەمیر نەسڕی وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند

.

12:12 PM - 27/09/2021

بەرەسمی سەمیر نەسڕی ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەی فەرەنسا و یانەكانی ئارسناڵ و مانچستەرسیتی ئینگلیزی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند  نەسڕی بە بێ یانە مایەوە ئەمەش لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2020ریزەكانی یانەی ئەندەرلختی بەلجیكی جێهێشت بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ بڕیارێكی سەبارەت بە چارەنوسی ئاشكرانەكرد  لەوبارەوەیە رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردەوە : ئەو یاریزانە تەمەن 34ساڵە بڕیاری كۆتایی داوە واز لە یاریكردن بهێنێت و لەرێگەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئەو بابەتە یەكلایی دەكاتەوە   نەسڕی لە ساڵانی 2008بۆ 2011یاری بۆ یانەی ئارسناڵ كرد و هیچ نازناوێكی لەگەڵدا نەبردەوە بەڵام دواتر روویكردەوە یانەی مانچستەرسیتی و لەگەڵ ئەو یانەیەش تا ساڵی 2017دووجار نازناوی پاڵەوانی پریمەرلیگی دەستبەركرد و جارێكیش بووە پاڵەوانی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا و جامی یەكێتی ئینگلتەرا  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نەسڕی 41یاری بۆ هەلبژاردەی فەرەنسا ئەنجامدا و 5گۆڵیشی بۆ ئەو هەلبژاردەیە تۆماركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە