.
10:33 AM - 01/05/2024
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بەغداد لە پشت یانەی وەرزشی ئەلپورا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی دارایی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵدەدەن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بۆ فرۆشگاکانی دیکە.
تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئاگره‌كه نه‌زانراون، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ندین دوكان سوتاون، بڕیاریشه دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە