کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمەو هەورە بروسكە بەردەوام دەبێت

.

10:52 AM - 01/05/2024

 کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بارانی بەلێزمەو هەورە بروسكە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچە و کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ باران بارین بەشێوەی بچڕ بچڕ و هەندێک کاتیش بەشێوەی لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.

هەروەها دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ دەبارێت، لە کاتەکانی شەویشدا رێژەی دابارینەکە بۆ لێزمە دەگۆڕێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

روونیشیکردەوە،" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی : 24

دهۆک : 25

زاخۆ : 25

هەڵەبجە : 25

کەرکوک : 26

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 27

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە