کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن دوایین مۆڵەت دەداتە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان

.

06:00 PM - 26/09/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوایین مۆڵەت دەداتە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان.
لەو بارەیەوە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی لەسنوری پارێزگای سلێمانی كردۆتەوە كە تا ئێستا كارتی بایۆمتری دەنگدانیان وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت لەزووترین كاتدا سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان, لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە: دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدان رۆژی یەك شەممە 3ی مانگی داهاتووە و لەوە بەدوا سەرجەم كارتە دابەشنەكراوەكان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لەبەغدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە