کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەگوندێكی قەزای كەلار ژمارەیەك چەكداری نەناسراو 4 هاوڵاتییان كردە قوربانی

.

12:02 AM - 22/09/2021

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بە گەلی كوردستان ڕایگەیاند:لە نزیك گوندی ساڵحییە سەر بە قەزای كەلار ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بازگەیەكی كاتییان دانەوە و كردەوەیەكی تیرۆرستیان ئەنجامداوە كە گومان دەكرێت تیرۆرستانی داعش بووبن و دوای ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی دوو هاوڵاتییان شەهید كردووە دوانی تریشیان برینداركردووەو دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەكانیش دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵ كردنی ناوچەكە دەستپێكردووە تا ئەنجامدەرەانی كردەوەكە دەستگیر بكەن و ڕوبەڕوی یاسایان بكەنەوە.


ئەوە لە كاتێكدایە چەند دەقیقەیەك پیش ڕوداوەكە كەژاوەی هاوپەیمانی كوردستان كە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەكە بوون بەو ڕێگایەدا تێپەڕیوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە