کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران پێشوازی لە هەڵوێستی نوێی لێپرسراوانی سعودیە دەكات

.

03:46 PM - 04/05/2021

وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەئكیدیكردەوە: لەوەی وڵاتەكەی لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان ئامادەیە لەسەر هەر ئاستێك بێت گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە دەستپێبكات.
 لەو بارەیەوە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گۆڕانی وتەی لێپرسراوانی باڵای سعودیە بەرامبەر بە ئێران، هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان تاران و ڕیاز، تەئكیدیشیكردەوە: چارەسەركردنی راستەقینەی كێشەكان كاتێك دەبێت ئەو وتارانە بكرێنە كردار.
ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا: وڵاتەكەی دەیەوێت كێشە و گرفتەكانی لەگەڵ ئێران چارەسەر بكات و هەردوو وڵات پێكەوە كاری هاوبەش لە ناوچەكەدا بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە