کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

.

11:18 PM - 12/04/2021

رۆژی (٢٠٢١/٤/١٢) ژوری یٔۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبونی یٔەندامانی ژوور، كۆبونەوەیەكی تایبەتی یٔەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لەزیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری یٔیدارەی گەرمیان، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا یٔەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
 
1. ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان پابەندە بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بەیانی ژمارە (١٥)ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە رێکای نوێی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

2. پێویستە ھاوڵاتیان لەشوێنە گشتیەکاندا تەواو پابەندبن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بە بەستی ماسک و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

3. بازاڕ و مۆڵ و مارکێت و تەواوی شوێنکارەکان بە ھەموو پیشەکانەوە دەکرێنەوە و پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەو مەبەستە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتەکان چاودێری دەکەن و ھەر شوێنێکی کارکردن پابەند نەبێت دادەخرێت و بە غەرامەکردن سزادەدرێت.

4. سازدانی ئاھەنگ و دانانی پرسە و تەواوی بۆنە کۆمەڵایەتیەکان و بۆنەکانی تر بە قەدەغەکراوی دەمێننەوە.
5. راگرتنی ھەموو چالاکیەکی ھونەری و  رۆشنبیری و زانستی لە ھۆڵ و دەرەوەی ھۆڵەکان.

6. مزگەوتەکان بە ڕووی موسڵماناندا کراوە دەبن بەڵام پێوستە نوێژخوێنان پابەندبن بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان رێنمایی دەردەکات و لە رێگەی لیژنەوە چاودێری مزگەوتەکان دەکات.

7. کافتریا و چێشتخانە و خواردنگەکان کراوە دەبن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستیەکان.

8. بەردەوامی قەدەغەی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیارانی پارێزگاکانی عێراق بۆ ھەرێم لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە، جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی سەربە (UN) و ئەو ھاوڵاتیانەی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستانن، ئەوەش بەمەرجێک پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدرابێت و ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن.

9. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵکشانی زۆردایە و رێژەی مردنیش بە کۆرۆنا لەچاو مانگی رابردوو، چەند ھێندە زیادی کردووە، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەپێناو سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن تەندروستی گەرمیان بۆ کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە شار و شارۆچکەکان دەستنیشانی کردووە.

جەلال نوری
سەرپەرشتیاری یٔیدارەی گەرمیان
سەرۆكی ژوری یٔۆپەراسیۆنی یٔیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
٢٠٢١/٤/١٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە