کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناجێگیری نرخی دۆلار هەفتەیەك زیادكردنەكانی بانكی ناوەندی راگرت

.

05:02 PM - 05/04/2021

بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆلار و  دراوە بیانیەكانی ترەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەك زیادكردنی رۆژانەی بانكی ناوەندی عیراق راگیراو هیچ بانكێك ئامادەنەبوو بەشداریان تێدا بكات.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد: هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرێوەچوونی دوایین وتوێژەكانی پەیوەست بە پەسەندكردنی بودجەی گشتی 2021ی عیراق و ئەو هەوڵانەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدران، ماوەی هەفتەیەك زیادكرنی رۆژانەی بانكی ناوەندی ئەنجام نەدراو بانكەكانیش بەهۆی ناجێگری نرخی ئەو دراوەشەوە، ئامادەنەبوون هیچ بەشدارییەكی تێدا بكەن.

وتیشی: لەپاش پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەو یەكلایبونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا، پێشبینی دەكەن لەم هەفتەیەوە زیادكردنەكانی بانكی ناوەندی دەستپێبكاتەوەو بانكەكانیش دەرخستەی خۆیان بۆ كڕینی دۆلار پێشكەش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە