کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەرێم 199 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

04:42 PM - 25/02/2021

لەهەرێم 199 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا    

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 سەعاتی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند 199 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە لەهەرێمی كوردستان تۆمار كراون، بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی  لەهەولێر زۆرترین تووشبوو تۆماركراون كە 109 تووشبووبوون، لەدهۆك 50، لە سلێمانی 36 ، لەگەرمیان سێ و لە ڕاپەڕین توشبویەك تۆماركراون، وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە: لە24 سەعاتدا شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا  لە هەرێمی كوردستان 108 هەزار و 437 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 519 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە