کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژەڵانی باخچەی لەندەن لە بەفردا یاری دەكەن

.

01:43 PM - 25/01/2021

لە باخچەی ئاژەڵانی لەندەن بە هۆی بارینی بەفرەوە ئاژەڵانی باخچەكە دڵخۆشی خۆیان بە یاری كردن دەردەبرن، لە چەند گرتە ڤیدیۆیەكەدا كە لەلایەن ستافی باخچەكەوە گیراوە چەند پەنگوێنێكی هەمبۆلدت لە دەوری كەناراوەكانی پەنگوینەكان هاتوچۆ دەكەن و گۆرێلاكانیش لە ناوچەی خۆیاندا یاری بە بەفر دەكەن و دڵخۆشن، لە گرتەیەكی تردا دوو سەگی ئاوی كە تەمەنیان ساڵێكە یەكەمجاریانە بەفر ببینن.
ئەوەش لەكاتێكدایە باخچەكە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە داخراوە و هاوڵاتیان ناتوانن سەردانی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە