.
09:42 AM - 06/05/2024
لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە چوار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبی شوێنەوارییەوە لە سەلاحەدین دەستگیركران.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە پشتبەست بە زانیاریی وردەكانی دەزگای هەواڵگری و لە رێگای تیمێكی تایبەتی سەر بە نەهێشتنی بەشی تاوانی پارێزگای سەڵاحەدین-ەوە، گروپێك لە كاتی بازرگانیكردن بە كتێبێكی مێژوویی شوێنەوارییەوە دەستگیركران".
ئەوەشی روونكردەوە، پرۆسەكە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر و، پێكهێنانی تیمی كار كە چاودێریی گروپەكەیان كردووە ئەنجامدراوە.
ئەوەشیخستەڕوو:" تۆمەتباران بەپێی ماددەی (44 شوێنەوار) رەوانەی لێكۆڵینەوەی یاسایی كراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان بەردەوامە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە