کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی گەرمیان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

.

03:58 PM - 06/01/2021

لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەک لە نەخۆشانی چاندنی گورچیلە نیگەرانیان پیشانداوە لەوەی کە بۆ وەرگرتنی بەشە دەرمانی مانگانەیان، پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێتەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ لە سنوری دەسەڵاتی تەندروستی گەرمیان.

بەپێویستمان زانی ئەوە رونبکەینەوە کە ئەم رێکارە ھەم زانستی و ھەم کارگێڕیی و ھەمیش داراییە، چونکە لە روی زانستیەوە وا پێویست دەکات نەخۆش ناوە ناو ببینرێت و دۆخ و بارەکەی بزانرێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەرمانی چارەسەری پێ بدرێت.

ھەروەک لە رووە ئیداریەکەشەوە ئەوا ئەو نەخۆشانە بە زۆری لە لایەن پزیشکی شوێنەکانی دیکەوە رەچەتە و پشتگیرییان بۆ کراوە، وا پێویست دەکات لە پزیشکی سنوری خۆشمان ببینرێنەوە بۆ دڵنیا بونەوە لە دۆخەکەیان.

ھەروەک لە روی داراییشەوە بۆ ئەوەیە رێ لە بەھەدەردان بگیرێت، چونکە ئەو دەرمانانە بە گوژمەیەکەی زۆر و نرخێکی گران دەکڕدرێن و دەرمانی ئاسایی نین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە دابەش بکرێت و رێ لە بەھەدەردان یان بەگونجاویی بە کارنەھێنانی بگیرێت.

دەمانەوێت ئەوەش بۆ ھاوڵاتیانی بەڕێز روون بکەینەوە کە تەندروستی گەرمیان ھەمیشە لە خەمی ئەو نەخۆشانەدا بوە، چ لە رووی سەنتەری گورچیلەی دەستکردەوە کە بە بەردەوام و تەنانەت لە کاتی بایکۆتی دەوام و پشو و جەژنەکانیش دا ئەوان دەوامیان کردوە، ھەروەھا چ لە رووی دابینکردنی دەرمانی چارەسەرکردنیان کە لە خراپترین دۆخی دارایی دا کڕینی دەرمانی ئەو توێژەمان پشتگوێ نەخستوە و خۆشیان شایەدی ئەو راستیەن.


لەگەڵ رێزدا...


ب. گ. تەندروستی گەرمیان

٦/١/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە