کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی رەتدەكرێتەوە

.

03:23 PM - 20/11/2020

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە پارێزگاكە رایگەیاند: هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەبەر دەست نیە، بۆ بونی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی سارس لە شاری سلێمانی، تەئكیدیشیكردەوە وەك تەندروستی سلێمانی بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتەكە دەكەن.
لە لایەكی ترەوە د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا ، ئاماژەی بەوەدا ، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی دەكەن ، تەئكیدیشیكردەوە بە پێویستی دەزانن بۆ بەرچاو روونی هاووڵاتیان ڕونبكەنەوە كە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەك و بەڵگەیەكی پەسندكراو نییە بۆ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە