کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار توێژ لەعیراق ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت

.

10:36 AM - 25/10/2020

 وەزارەتی تەندروستی عیراق چوار توێژی كۆمەڵگای دیاری كرد كە ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت لەچوارچێوەی گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسین بۆ عیراق لەكاتی پەسەندكردنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە.
لەوبارەیەوە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت بریتین لەكەسانی سەروو تەمەن 50 ساڵ و كارمەندانی هێزە ئەمنیەكان و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە