کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاماری عیراق: ساڵی رابردوو بە بەهای 3.3 ملیار دۆلار كاڵا هەناردەكراوە

.

06:07 PM - 18/10/2020

 دەزگای ئاماری ناوەندی عیراق ئاشكرایدەكات: ساڵی 2019 وڵاتەكەی بە بەهای 3 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردە كردووە‌و بەراورد بە ساڵی 2018 بەرێژەی لەسەدا 218 بەرزبۆتەوە.
دەزگای ئاماری ناوەندی عیراق لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: ساڵی 2019 بە بەهای 3 تریلیۆن‌و 900 ملیار دینار كە یەكسانە بە 3 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەكراوەو بەراورد بە ساڵی 2018 كە بەهاكەی تریلیۆنێك‌و 200 ملیار دۆلار بووە بەرێژەی لەسەدا 218 بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەكۆی گشتی ئەو كاڵایانەی عیراق لە ساڵی 2019دا هەناردەی كردووە، رێژەی لەسەدا 88ی بۆ وڵاتانی عەرەبی رۆشتووەو گرنگترین ئەو كاڵایانەش كە هەناردەكراون بریتی بوون لە بەنزین‌و زەیت.
راپۆرتەكەی دەزگای ئاماری ناوەندی ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە ئیمارات بە بەهای 2 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار كاڵای لە عیراقەوە هاوردەكردووەو لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین كاڵایان لە عیراق كڕیوەو  دوای ئەویش هیندستان بە 366 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدا هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە