کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕزگاربوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەبەریتانیا زیادی كردووە

.

11:45 AM - 18/10/2020

 هەلی رزگاربوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەمەرگ لەبەریتانیا زیادیكردووە ، لەو بارەیەوە دكتۆر ئەلیسنۆ بیتارد سەرۆكی بەشەكانی چاودێری وورد لەبەریتانیا بڵاویكردەوە هەلی رزگاربوونەوەی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا كە دەخرێنە ژێر ئامێری هەناسەپێدانەوە زۆر زیاتر بووە بەراورد بەمانگی نیسانی رابردوو.
ئەو پزیشكە ڕایگەیاند رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی كۆرۆنا لەبەریتانیا كە گواستراونەتەوە بۆ بەشی چاودێری وورد نزیكەی لەسەدا بیست و پێنج كەمی كردووە، لەكاتێكدا رێژەی رزگاربوونی ئەو تووشبووانەی داخڵی نەخۆشخانە كراون بەشێوەیەكی گشتی لەسەدا پەنجا زیادیكردووە.
بەپێی زانیارییەكان تێگەیشتن لەسروشتی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشكەشكردنی باشترین چارەسەر بەتووشبووان لەوانە چارەسەرەكانی وەك دیكسامیسازۆن و رێگەی ئاسانتر بۆ هەناسەدان وایكردووە رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی كۆرۆنا لەبەریتانیا كەم بێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە