کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی سی ھەمین ساڵەی یەكگرتنەوەی ئەڵمانیا لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەرێم و گەلی ئەڵمانیا دەکات

.

09:02 PM - 03/10/2020

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.......
بەبۆنەی سی ھەمین ساڵەی یەكگرتنەوەی ئەڵمانیا گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزانمان لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەرێم و گەلی ئەڵمانیا دەکەین.
لەمڕۆژە مێژووییەدا دووپاتی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا  دەکەینەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھەردوو گەلی برا بکات .
ھیواخوازیشین  وەک ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانمانبن بۆ پێشخستنی کوردستانەکەمان و زیاترخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک .
ھەرشادو سەرکەوتووبن.
 
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە