کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسار و سەگەكانی باوكم وەردەگێریت بۆ شێوەزاری كرمانجی سەروو

.

05:21 PM - 23/09/2020

ڕۆمانی (حەسار و سەگەكانی باوكم) وەردەگێریت بۆ شێوەزاری كرمانجی سەروو.
بۆ یەكەمجار رۆمانەكانی نوسەری دیاری كورد شێرزاد حەسەن وەردەگێریت بۆ سەر شیوەزاری كرمانجی سەروو, وەرگێرانەكەش بەهاوبەشی لەنێوان دوو وەرگێری باشور و باكوری كوردستان ئەنجامدەدریت.
عیماد شكور وەرگێری رۆمانەكە بەگەلی كوردستانی راگەیاند: دوای وەرگرتنی رەزامەندی مامۆستا شێرزاد حەسەن ئەو رۆمانەمان وەرگێراوە, و دواتر بەرنامە هەیە رۆمان و چیرۆكەكانی دیكەی مامۆستا بۆ سەر شێوەزاری كرمانجی سەروو وەربگێرین.
وتیشی: بۆ كاری وەرگێرانەكە لەگەڵ هاوكارییەكی دیكەم بەناوی مەمی مالا هنە كە لەباكوری كوردستانە بەهاوبەشی ئەنجامانداوە, و لەلایەن چاپخانەی دارا لەباكوری كوردستان چاپ دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە.
ڕۆمانی (حەسار و سەگەكانی باوكم) تەنها كێشەی نێو خێزانێك نییە، كە باوكێك بكەوێتە وێزەی ژن و منداڵەكانی، بەڵكو كێشەی نێوان كۆمەڵگایەكە، نووسەر دەیەوێت لە ڕێگەی حەسارەوە ڕەخنەیەكی جیدی لە كلتور و داب و نەریتە باوەكانی كۆمەڵگاكەی بگرێت، كلتورێك كە سەرتاپای وێرانەیە و خراپە، كلتورێكە یەكتر قبوڵكردنی تێدا ئەستەمە، پیاوان، یاخود ڕەگەزی نێر هەمیشە بە سەر سەری ڕەگەزی بەرامبەرەوەن و لێناگەڕێن وەكو ئینسانێك بژیت، نووسەر دەیەوێت وێنای ئەو ناڕێكی و ناشرینیانە بخاتە بەر تیشكی ڕەخنە، لە هەمانكاتدا دەیەوێت باری دەروونی كۆمەڵگاش دەرببڕێت، لە ڕێگەی ئینسانەكانی ناو حەسارەوە، لە هەمان كاتدا نووسەر دەیەوێت ئەوەمان بەپێشچاو بخات كە ئایا بە كوشتنی ئینسانەكان گۆڕانكاری دەكرێت، بێگومان نەخێر بەڵكو كێشەی گەورەتر چێ دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە