کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی یەکێتی و زەحمەتکێشان مێژووییە

.

06:22 PM - 26/08/2020

ئەمڕۆ  ٨/٢٦ لە شاری هەولێر وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و  هەڤاڵان د. رێبوار و سالار سەرحەد و فریاڵ عەبدوڵا ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانیان کرد و لەلایەن سەعد خالید جێگری سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا دەوری مێژوویی یەکێتی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و پەیوەندی دۆستانە و هاوخەباتی مێژوویی نێوان هەردوولا بەشانازییەوە باسکرا.
بەتایبەتی رۆڵی خەمخۆری دڵسۆزانەی هەڤاڵ سەرۆک مام جەلال لە دانانی بناغەی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لەبارەی زۆربەی ئاڵەنگارییەکانی 
ناوخۆو جیهان.
هەروەها باس لەوەکرا کە یەکێتی بەروونی هەڵوێستەکانی بەمەستی چارەسەری کێشەکان روونکردەوە بەتایبەت لە بارەی پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و 
بەشداری راستەقینەی لایەنەکان و حکومڕانی شەفاف و تەندروست بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان بەجۆرێک کە 
هاوڵاتی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و کورد پەروەری زیاتر بێت و بۆ پتەوکردنی ئەو هەوڵانە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی رێکارێکە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات و هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی حکومەتی هەرێم و یەکگرتووی تەواوی کوردستان.

لەسەر بارودۆخی عیراق هەردوولا کۆک بوون کە کۆبوونەوەی لایەنەکانی کوردستان و بڕیاری هاوبەش بۆ هاوهەڵوێستی لەسەر یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێک بێت کە زیان بەرێژەی کورد نەگەیەنێ بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
لای خۆیەوە سەعد خالید پشتگیری خۆی و هاوڕایی دەربڕی بۆ  هەنگاوەکانی کارکردن و پێکەوەیی و ئەو رێکارانەی کە خزمەت بە گەلەکەمان دەکات بەتایبەتی لەهەنگاوی پێویست لە چاکسازی داهات و خەرجی و شەفافیەت لەو رێککەوتنانەی کە کراون و وە روونکردنەوەی بۆ پەرلەمان و هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە