کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساری : چانس یاوەرمان نەبوو بۆ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

.

01:08 PM - 08/08/2020

لای خۆشیەوە ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی و راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس باسی لە یاری یانەكەی كردەوە بەرامبەر بە یانەی لیۆن و ئەوەشی راگەیاندووە كە چانس یاوەریان نەبووە تا سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خولەكە دەستەبەر بكەن   لە درێژەی قسەكانیشیدا ساری راگەیاندووە : كە بەرامبەر بە لیۆن یاریزانانی یانەكەی هەموو شتێكیان كرد و تەنها گۆڵێكیش رێگر بوو لە بەردەم یانەكەیان   سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی یانەی بەرامبەریش   ساری ستایشی یاریزانانی یانەی لیۆن كرد و ئاماژەی بەوەش كرد كە لەو یاریەدا بە هەموو توانا و ئاستێكی خۆیانەوە رووبەرووبان بوونەوە   لە كۆتایی قسەكانیشیدا ماوریسیۆ ساری رایگەیاند : كە هیوادار بوو یەكێك بێت لە یانە سەركەوتووەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی   لەو باوەرەشدا بوو لە قۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن ئاستی بەرز تر پێشكەش بكەن و ركابەرێكی سەرسەختی یانەكانی ئەو خولەش بوونایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە