کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد

.

06:33 PM - 21/07/2020

جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بە یاوەری ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەڵبەند سەردانی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرد و پشتیوانی و هەمەهەنگی بۆ باشتر راپەراندنی كارەكان و حكومەتی خۆجێی سلێمانی دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: وەكو مەڵبەندی سلێمانی لەدوای كۆنگرەی چوارەمەوە بە دیسپلین و میكانیزمی نوێوە كار دەكەن و خزمەتكردنی شاری سلێمانی كە هەمیشە پێشەنگ و رێچكەشكێن بووە لە ئەولەویەتی كارەكانیاندایە
لای خۆیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند: یەكێتی كە حزبێكی گەورە و حكومڕانی كوردستانە لەسەر ئاستی هاوسەرۆكەكان و مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندی سلێمانی هەمیشە پشتیوان و هەماهەنگیان بوون و زامنی سەركەوتنیانە هەر لە دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەتا ئێستا و داهاتووی حكومەت و ئیدارەی خۆجێی سلێمانی
پاشانیش وەفدەكەی مەڵبەد سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان كرد و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە و پشتیوانی یەكێتیان بۆ سەرۆك و ئەنجومەنی پارێزگا و فراكسیۆنی یەكێتی دووپاتكردەوە.

fE56n-5wb2s

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە