کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بردنەوەیەكی تری لەپریمەرلیگ تۆماركرد

.

03:50 PM - 09/07/2020

یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركردو لەبەدەستهێنانی ریكۆردێكی مێژووی نزیك بۆتەوە، یارییەكی هەفتەی 34ی پریمەرلیگ لەنێوان هەردوو یانەی برایتۆن و لیڤەرپوڵ كرا،  یاریزانانی یانەی پاڵەوان لەسەرەتاوە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 6 محەمەد سەڵاح گۆڵێكی پێبەخشین و لەدوای دوو دەقیقە جۆردان هندرسۆن گۆڵی دووەمی تۆماركرد لەبەرامبەردا یانەی برایتۆن كە لەنێو یاریگاكەی یاریی دەكرد ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و لەدوا ساتی گێمی یەكەمدا لیاندرۆ ترۆسارد گۆڵێكی پێبەخشین و جیاوازیەكەی كەمكردەوە، لەگێمی دووەمیش یانەی لیڤەرپوڵ دریًژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و محەمەد سەڵاح لەدەقیقەی 75 گۆڵی دووەمی تۆماركرد، لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، سەرئەنجام یانەی لیڤەرپوڵ یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوەو پێگەی خۆی بە 92 خاڵ لەپێشەنگدا قایمتركرد، لەبەدەستهێنانی ریكۆردێكیش نزیك بۆتەوە كە تۆماركردنی 100 خاڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە