.
04:30 PM - 06/07/2020
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/7/2020 د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد، له دیدارێكی نێوانیاندا باسی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه كرا، به تایبه‌ت مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و پرۆسه‌ی ته‌عریب له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی دۆخی نه‌خوازراوی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دواخران، بۆیه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌م وه‌رزه ته‌شریعیه‌مان بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووش تایبه‌ت ده‌بن به هه‌ر یه‌ك له پرسی له‌شكركێشیه‌كانی توركیا بۆ ناو سنوری هه‌ریمی كوردستان و قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ وه‌رزی پایز.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتیه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌ربڕی، كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا (ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ) سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشوازی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وتی: سیاسه‌تی ئێمه پشگیریكردنه له كوردستانێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز، هیوادارین ئه‌م یه‌كگرتوویی و سه‌قامگیرییه سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌بێت، وه ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له هاوكارییه‌كانمان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە