کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژانە ژمارەیەكی زۆر پشكنین لە تاقیگەی كۆرۆنای گەرمیان ئەنجامدەدرێت

.

07:04 PM - 30/06/2020

رۆژانە ژمارەیەكی زۆر پشكنین لە تاقیگەی كۆرۆنای گەرمیان ئەنجامدەدرێت 

د.سیروان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند لە تاقیگەی كۆررۆنای گەرمیاندا رۆژانە دوو سەد پشكنینی كۆڤید 19 بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە دەكرێت، ئاماژەی بەوەش كرد تاقیگەی گەرمیان سەرەتای مانگی سێ بە ستافێكی بچوكی نەخۆشخانەی گشتی دەستی بە كارەكانی كردووە و بە هاوكاری شارەزایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار ئێستا تاقیگەیەكی تەواو مۆدێرن و پێشكەوتووە .
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو مانگانە پلانیان بۆ ئەنجامدانی سێ هەزار پشكنین داناوە بەڵام ئێستا شەش هەزار پشكنین ئەنجامدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە