لەتیف نێروەیی
قسەیەکی کورت لەسەر دووکەڵی گەندەڵی
لەتیف نێروەیی
بەڵگەکان دەتوانن دوکەڵی گەندەڵی و دوکەڵە دەستکردەکان لەیەک جیابکەنەوە،
ناچینە ناو وردەکارییەکانەوە ، بەڵام دەتوانین لەسەر ئەوەی پەیوەستە بە یەکێتییەوە ئەم خاڵانە بخەینەروو .
یەکەم : یەکێتیی یەکێکە لەو حزبە کەم وێنانەی لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان لەماوەی (٢٣) ساڵی رابردوودا هیچ وەزیر و بریکاری وەزیری سەر بە یەکێتی لە بەغدای پایتەخت نە لەسەر گەندەڵی گیراوە ، نە لەسەر کارەکەی دەرکراوە نە راشیکردووە ، نە متمانەی لێ وەرگیراوەتەوە ، هەروەها نە هیچ هەڤاڵێکی یەکێتی کە کاندیدبێت بۆ پۆستێکی باڵا لەبەغداد بە هیچ تۆمەتێک رەتکرابێتەوە .
دووەم: سنوری دەڤەری سەوز (سلێمانی و هەڵەبجە ) یەکێکە لەو شوێنە دەگمەنانەی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان نەبۆتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەوانەی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عیراق پارەیان دزیوە و لە گەندڵییەوە تێوەگلاون و دەرفەتیان بۆ نەرەخساوە کە بتوانن بێنە سنوری سلێمانی و خۆیان حەشاربدەن .
سێیەم : لەو لیستەی کە باس لە تێوەگلانی کومەڵێ وەزیرو بریکاری وەزیری حکومەتی فیدراڵ دەکات ، ناوی هیچ وەزیرو بریکارێکی وەزیری سەر بە یەکێتی تیانییە و لەئێستادا هەموویان لەبەغداد سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیانن و لە دورەوە سەیری دوکەڵی گەندەڵی دەکەن .