لە پەرستگای لالش رێوڕەسمی چنینەوەی زەیتوون بەڕێوەدەچێت

کوردستان 03:29 PM - 2026/11/28

لەناو دۆڵی لالش دارە زەیتوونەكان تەنها بەرهەمێكی سروشتی نین، بەڵكو هێمای ڕووناكی و ئاشتین. ساڵانە لە وەرزی چنینەوەی زەیتووندا، بە سەدان كچ و كوڕ و پیرو گەنجی ئێزدی لەناوچە جیاجیاكانەوە بەشێوەیەكی خۆبەخش ڕوو لە پەرستگای لالش دەكەن، بۆ ئەوەی بەشداری لەم نەریتە دێرینەدا بكەن و زەیتی پێویست بۆ هەڵكردنی چراكانی پەرستگاكە بەرهەم بهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو