داوای بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت

کوردستان 03:25 PM - 2026/11/28

چاوی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی عیراقە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسیان. لەم چوارچێوەیەدا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: گەشبینین بەوەی كە لەپڕۆژەیاسای بودجەدا پشكی هەرێم لەبەهەمیشەییكردن و دامەزراندنە نوێیەكاندا جێگیر بكرێت.

هاوكات نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، داوای لە نوێنەر، وەزیر و پەرلەمانتارانی كورد كرد دەستبەرداری ئەم كەیسە نەبن، تاوەكو هاوشێوەی گرێبەستەكانی عیراق، ئەوانیش بە مافەكانی خۆیان بگەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو