ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی : بە یەکهەڵوێست بەشداریی کۆبوونەوەکەی سێشەممە دەکەین

کوردستان 03:11 PM - 2026/11/28

ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی: بە یەکهەڵوێست بەشداریی کۆبوونەوەکەی سێشەممە دەکەین

ڕاگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى وەفدی باڵاى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١١/٢٨ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، وەفدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.

هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه‌ له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو