بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكەن و لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گەلی كوردستان كەوتووە ،هەریەك لە مەسرور بارزانی ، نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی دەكەن و لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە، هەر بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت و تێیدا تاوتوێی پێشهاتەكانی عیراق و هەرێم دەكرێت و ئامادەكاریش بۆ دیالۆگی نیشتمانی لە بەغداد دەكرێت كە بڕیارە رۆژی سێ شەممە بەڕێوەبچێت.