بازاڕێكی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵییەكانی سوڵتانشینی عومان، لە یانەی سەیدی عیراقی لە بەغداد كرایەوە.
مەراسیمی كردنەوەی بازاڕەكە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عومان لە عیراق، محەمەد عەبدوڵا حەرانی، و ژمارەیەك لە كەسایەتییە پەرلەمانی و ڕۆشنبیرییەكان بەڕێوەچوو.
ئامانج لە ڕێكخستنی ئەم چالاكییە ناساندنی زیاتری بەرهەمە ناوخۆیی و كلتوورییەكانی سوڵتانشینی عومانە بە هاووڵاتییانی عیراق، هاوكات پتەوكردنی پەیوەندییە كلتووری و كۆمەڵایەتییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.