کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات

کوردستان 10:38 AM - 2026/11/19


کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتیی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، سەرلەبەیانی نمەباران ەل ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و ئێوارەش لە سەنتەری شارەکان دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 سەعاتی داهاتوی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات.

لە بارەی پلەکانی گەرماشەوە کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێو  گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، بارانبارین بە شێوازی نمەباران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیەدەبێت؛

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو